Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 11:41

که‌شناسی هه‌رێم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕه‌وشى که‌ش و هه‌وای شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕوونكردننه‌وه‌یه‌كدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه‌ ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ماوەیەكە لەنێو ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەندین ئەكاونتی تایبەت بە پێشبینیكردنی رەوشی كەش و هەواو پێشبینیكردنی هاتنی دۆخە جیاجیاكانی كەش و هەوا لەلایەن كەس و هەروەها چەند دەزگایەكی (نافەڕمی) بڵاودەكرێنەوەو تێبینیمان كردووە كەوا زۆرجار دەزگاكانی بەڕێزی راگەیاندن ئاماژە بە پێشبینیكردنی هەندێ لەو ئەكاونتانە دەدەن بۆ ئاماژەدانیان بە باری كەش و هەوای ئێستاو چەند رۆژی داهاتوو، بە تایبەتیش بۆ هەندێ حاڵەتی هەستیاری وەك (هاتنی شەپۆلەكانی باران بارین و روودانی لافاو) كە زۆرجار كاریگەریی نەرێنی و ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو هاوڵاتیاندا دەنێتەوە.

بۆیە بە پێویستی دەزانین ئاماژە بەم چەند خاڵەی خوارەوە بدەین:
1. بە پێی ئەو ئەرك و فەرمانە زانستییە فەڕمیانەی كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پەیوەندیدار بە ئێمە راسپێردراوە وەكو (بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان)، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لەسەر هەر زانیارییەك دەربارەی ئەو پێشبینیانەی كەش و هەواو گۆڕانكارییەكانی كە رۆژانەو بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بڵاویان دەكەینەوەو كۆپییەكیش بۆ دەزگاكانی راگەیاندنیش رەوانە دەكرێت.
2. (بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان) بەهیچ شێوەیەك بەرپرسیار نییە لەو بڵاوكراوانەی كە لەلایەن چەند كەس و لایەنێكی نافەڕمییەوە دەردەچن، چونكە لەگەڵ رێزمان، ئەو كەس و لایەنانە هیچ سیفەتێكی فەڕمییان پێوە نییەو لایەنی كەم ناكرێ دەزگاكانی راگەیاندن پشتیان پێوە ببەستن .
3. پێویستە دەزگاكانی راگەیاندن، بە تایبەتی ئەوانەی لە دەرەوەی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان) راپۆرت و پێشبینی وەردەگرن و بڵاویان دەكەنەوە، زۆر بابەتیانەترو پرۆفیشناڵتر مامەڵە لەگەڵ بوارێكی ئاوا هەستیارو گرنگ بكەن و راستەوخۆ پەیوەندیان هەبێت بە ئێمەوە، وەكو تاقە دەزگایەكی حكومیی – فەرمیی رێگەپێدراو، بەتایبەتیش لەكاتی بڵاوكردنەوەی هەر هەواڵ و پێشهاتێك دەربارەی ئەگەری رووتێكردنی كەشێكی ناهەموار بۆسەر ناوچەكەماندا.
4. بەپێی توانای زانستیی خۆمان و سەرەڕای بوونی چەندەها كەم و كوڕی لە هەردوو لایەنی ئامێرو تەكنیك و هێزی مرۆییدا، بەڵام ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان) بە پشت بەستن بە (خوای دلۆڤان)، تا دوا ئاستی توانامان هەوڵمانداوە بەو پەڕی ئەكادیمیانەو زاستییانەو بە سوود وەرگرتنی راستەوخۆ لە وێستگە كەشناسییەكانمان و كارامەیی كارمەندانمان، رۆژانەو بەبێ پچڕان بڵاوكراوەی ئاسایی و لەهەندێ كاتیشدا (نا ئاسایی و كت و پڕ) دەربارەی رەوشی كەش و هەوا بڵاوبكەینەوە، كە لە كۆتاییدا هەر هەمووشیان لە چوارچێوەی (پێشبینی) دان و ئەگەری گۆڕانكاریی لەناكاویش هەردەم لە ئارادایە، بەڵام هەرچۆنێك بێت پێویستە دەزگایەكانی راگەیاندن راستەوخۆ مامەڵەو پەیوەندی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان) بكەن بۆ وەرگرتنی زانیاری راست و دروست، چ لە رێگای چاوپێكەوتن و لێدوانی راستەوخۆ، یاخود سوود وەرگرتنیان لە سایتی فەرمیمیان لە تۆڕی ئینتەرنێت بە ناونیشانی (http://gdms-krg.org) یان ئەكاونتی فەرمیمان لە (فێسبووك) بەناونیشانی (بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان).


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.