فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایدهگهێِنێت ، كاتژمیر 30 : 10ی سه‌له‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ، له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - به‌حركه ڕووداۆیكی پێكدادان له‌نێوان هۆندایهكى تایبه‌ت وشۆفرَلێتێك ڕوویدا
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت لهڕووداوهكهدا 4كه‌س برینداربوون كه شۆفێر‌و سهرنیشنانى هه‌ردووك ئۆتۆمبێل بوون ، جگهلهزیانێكی مادی زۆر كه‌به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وت
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین كهبۆههمیشه ماوه‌یه‌ك له‌نێوان خۆیان وئۆتۆمبێلهكانی به‌رده‌میان جێبهێڵن بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبَیلهكهی به‌رده‌میان وه‌ستا یان خێرایی كه‌مكرده‌وه ئه‌وانیش خۆی پیانهكێشن


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.