Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:34

پاسه‌وانێکی سه‌دام حسێن به‌ مردوویی له‌ تورکیا دۆزرایه‌وه‌

له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی
کوردستان TV
100%

پاسه‌وانێكی سه‌دام حسێن ، سه‌رۆكی پێشووی عێراق به‌ مردوویی له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ ئورفا دۆزرایه‌وه‌.

عه‌دنان جه‌ری شمایلی، ته‌مه‌ن ٦٨ ساڵ كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ پاسه‌وانی سه‌دام حسێن ، سه‌رۆكی پێشووی عێراق له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌یسه‌ل قه‌ره‌نی ناوچه‌ی خه‌لیلییه‌ی شاری ئورفا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ نه‌یده‌توانی جموجۆڵ بكات.

تیمه‌كانی فریاگوزاری ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كران و ده‌ركه‌وت كه‌ پاسه‌وانه‌كه‌ی سه‌دام مردووه‌.

به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری مردنه‌كه‌ی، ته‌رمی شمایلی ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی دادی پزیشكی كرا.

زاندراوه‌ دوای له‌ سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن، شمایلی و خێزانه‌كه‌ی له‌ توركیا گیرساونه‌ته‌وه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.