Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:23

چۆن ناوی فۆڵده‌ر ده‌گۆڕین له‌ ئایفۆن و ئایپاد

ناڕێكی سه‌ر شاشه‌كه‌مان كه‌م ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

زۆر جار وا ڕێك ده‌كه‌وێت له‌ پێناو كار ئاسانی و ڕێك خستنی به‌رنامه‌كانی ناو ئامێره‌كه‌مان كۆمه‌ڵ به‌ كۆمه‌ڵ ده‌یانكه‌ین به‌ فۆڵده‌ر و دۆزینه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانمان ئاسانتر ده‌بێت و هه‌م قه‌ره‌باڵغی و ناڕێكی سه‌ر شاشه‌كه‌مان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

بۆ نموونه‌ تۆ كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی سۆشیاڵ میدیا یان وه‌رگێڕانی زمانت هه‌یه‌ یان وه‌رزشی یا هه‌ر بوار و جۆرێك بێت به‌ كۆمه‌ڵ له‌ ناو فۆڵده‌رێك كۆیان ده‌كه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ر بوارێك له‌ لامان ئاسنتر بێت.

لێره‌دا باس له‌ چۆنیه‌تی ده‌ستكاری ناوی فۆڵده‌ر ده‌كه‌ین له‌ كاتێكدا كه‌ تۆ كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ت له‌ مۆبایله‌كه‌ت له‌ فۆڵده‌رێك كۆكرده‌وه‌ چۆن بتوانیت به‌ ئاره‌زووی خۆت ناوێكی بۆ هه‌ڵبژێریت كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

-سه‌ره‌تا په‌نجه‌ له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ داده‌نێیت تا وه‌ك شێوه‌ی وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت

-ئه‌م فۆڵده‌ره‌ دیاری ده‌كه‌یت كه‌ ده‌ته‌وێت ناوه‌كه‌ی بگۆڕیت و ده‌چیته‌ ژووره‌وه‌

-په‌نجه‌ له‌سه‌ر ناوی فۆڵده‌ره‌كه‌ داده‌نێیت و ناوی پێویست له‌ ڕێگای كیبۆرده‌وه‌ ده‌نووسین

-گه‌ر مۆبایله‌كه‌مه‌ت ئایفۆن x بێت له‌ ڕێگای Done كرداره‌كه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت

.گه‌ر ئه‌وانه‌ی تر بوو له‌ ڕێگای به‌تنی هۆم كراداره‌كه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای  

كوردستان تیڤی/ كامران

 

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.