ئاژانسى ههواڵدهرى ئهمریكا، بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ له سندوقى پۆستهى بیل كلینتۆن و هاوسهرهكهى هیلارى كلینتۆن بۆمبێك دۆزراوهتهوه.
دەزگاى خزمەتگوزارى نهێنى ئەمریکا ڕێگرى لە چەند زەرفێکى نامەى گوماناوى کرد کە بەرەو کۆشکى سپى و بارەگاى سەرەکى باراک ئۆباما سەرۆکى پێشووى ئەمریکا و هیلارى کلینتۆن وەزیرى دەرەوەى پێشووى ئەو وڵاتە ئاراستەکرابوون.
ههروهها کەناڵى "سى ئێن ئێن" ڕایگەیاند، دەزگاى خزمەتگوزارى نهێنى ئەمریکا ڕێگرى لە زەرفی نامەیەکى گوماناوى کرد کە بەرەو کۆشکى سپى نێردرابوو، ئەوەش دواى ماوەیەکى کەم لە ڕێگریکردن لە ناردنى دوو زەرفى گوماناوى تر بۆ هەریەک لە ئۆباما و کلینتۆن.
دەزگاى خزمەتگوزارى نهێنى ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەیانى چوارشەممە (٢٤ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٨) لە واشنتۆن فەرمانبەرەکانیان ڕێگرییان لە زەرفێکى نامەى گوماناویی کردووە کە بۆ ماڵى باراک ئۆباما نێردراوە.
پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا، کە خەریکی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاترە، رایگەیاندووە ئەم پاکەتە پۆست کراوە شێوەی هەمان ئەو پۆستەیە کە رۆژی دووشەممەی رابردوو رەوانەی جۆرج سوروس کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.