Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 14:01

ڕاگه‌یەندراوێک له‌باره‌ى ڕووداوی لافاو له‌ شاره‌کانى هه‌رێمی کوردستان

له‌م وه‌رزه‌دا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه‌ ، بەشی رێنمایی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ئێستادا كه‌ سەرەتای وەرزی زستانە و به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ى كه‌ڕووی  لە هەرێمی کوردستان كردووه‌  بۆ سەلامەتی و پاراستنی سەروماڵی خۆتان وەکو پلانی پێشوەختە بە پێویست دەزانرێ کە ئەگەر لافاو ڕوویدا رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن :-
۱. سوود لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەرگرن کە پێشوەختە پێشبینیەکانی باران بارین و ئەگەری لافاو بڵاودەکەنەوە ، هەوڵ بدەن ئامادەکاریەکانتان لە ڕۆژدابێت چونکە لەشەودا کاتی زیاتری دەوێ .
۲. ئەو ماڵانەی کە زیاتر شوێنەکانیان ئاوگرە و ساڵانی پێشتر دووچاری ئەم بارە هاتوون ، پێویستە کەل و پەل و خواردەمەنیەکانیان ببەنە نهۆمی سەرەوە یان شوێنێکی بەرز بەمەش ئەگەری پاراستنی زیاتری دەبێت .
۳. دڵنیا بنەوە لەوەی کە زێرابی ماڵ و کۆڵانەکانتان نەگیراون ، چونکە دەبێتە هۆی پەنگخواردنەوەی ئاوی لافاوەکە و دواجار پیسی ناو زێرابەکە دەگەڕێنێتەوە ناو ماڵ و بارەکە ئاڵۆزتر دەکات .
٤. هەوڵ بدەن لەو کاتەدا ئەندامانی خێزان هەموو لەماڵەوە لەگەڵ یەکتربن بۆ ئەوەی سەرۆک خێزان سەرقاڵی بەدواداگەڕان و دۆزینەوەی تاکەکانی خێزانەکەی نەبێ . دەشێ بەو نەچوونە دەرەوەتان لەماڵ ببیتەهۆی زووتر رزگارکردنی سەروماڵی هاونیشتمانییان بەوەی ڕێگاکەتان چۆڵ کردووە تاکو پیاوانی بەرگری شارستانی بەهانای خەڵکیەوە بچن .
٥. هەوڵ بدەن ئۆتۆمبێلەکانتان لەژێر کەپر و لە ژێر دار و درەخت و لە تەك دارتەل (عەمود) ی کارەبا ڕامەگڕن چونکە لە نیشانە بەهێزەکانی بارانی بە خوڕ و لافاو ؛ ڕەشەبایە و هەورە تریشقەیە .
٦. ئەگەر لافاوەکە دروستبوو ـ وەک پێشبینی دەکرا ـ ئەوا بێ شلەژان و بە هۆشیاری سەرچاوەی کارەبا و گازی سروشتی بکوژێنەوە ، وە ئاگەداربە بە هیچ جۆرێک دەستکاری هیچ خاڵێکی کارەبایی مەکە کە کوژابێتەوەش دەشێ شۆرتی کردبێ و کارەساتی لێبکەوێتەوە .
۷. ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێل بوویت هەوڵ بدە بەو رێگایانە دابڕۆیت کە شارەزایت و مەچووە ئەو ڕێگایە کە ژێر ئاو کەوتووە چوونکە لەو کاتانەدا قوڵایی ئاوەکە رون نییە . وە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت کوژایەوە ئەوا زوو جێی بێڵە چونکە شەپۆڵی ئاو دەشێ وەریبگێڕێ ، یان لەژێر کۆنترۆڵی تۆ دەربچێ و بەرەو رێرەوی ئاوەکە بخزێ .
۸. لەو رۆژەدا هەوڵ مەدە وێنە و ڤیدیۆی لافاوەکە بگریت و بڵاوی کەیتەوە ، یاخود کە پردێک یان بەربەستێک کەوتۆتە بەر شەپۆڵی ئاو ؛ هەوڵ مەدە لە لێواری سێڵڤی بگریت و لێدوان بدەیت چونکە لەهەر کاتێکدابێت دەشێ هەرەس بێنێت .
۹. لەهەر بارێکی نەخوازراو پەیوەندیمان پێوەبکەن لەڕێگەی ژمارەکانی (۱۱٥) وە (۱۲٥) ، ئێمە پشتیوان بە خودا و بە هەماهەنگی لەگەڵ برایانمان لە تیمەکانی شارەوانی و پۆلیسی فریاکەوتن بەهاناتانەوە دێین .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.