په‌یره‌وكردنی سیسته‌می ژیانێكی ته‌ندروست هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی ، شێرپه‌نجه نه‌خۆشییه‌كی باو و مه‌ترسیداره ، به‌ڵام له رێگای په‌یره‌وكردنی سیسته‌مێكی ته‌ندروستی ژیانه‌وه خۆمانی لی به‌دوور بگرین .
ماڵپه‌ری yasminaژماره‌یه‌ك رێنمایی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه په‌یره‌وكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه سوودێكی زۆری ده‌بێت و ده‌توانین له‌م رێگایانه‌وه رووبه‌رووی ئه‌م نه‌خۆشیه كوشنده‌یه ببینه‌وه .
به گورێره‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ره ، پێویسته به‌رده‌وام بایەخ بە راهێنانی وەرزشی بدەین ، لایەنی کەم هەفتانە 3- 4 رۆژ یاخود بەپێ بڕۆین ، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له له‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه ، چونكه چونکە قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات .
پێویسته له‌وه دلنیابین كه كه‌سێكی خێزانه‌كه‌مان له رابردوو تووش نه‌بووه به‌م نه‌خۆشییه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نزیكمان تووش بوبێت ئه‌وا پێویست زوو پشكنین ئه‌نجامبده‌ین ، هه‌وروه‌ها بایه‌خدان به مێوه و سه‌وزه هۆكارێكی باشه بۆ خۆپاراستن به‌م نه‌خۆشییه .
پێیسته دایكان شیری خۆیان بده‌ن به كۆرپه‌كانیان چونکە شیردان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە ، هه‌روه‌ها پشکنینی پێش وەخت زۆر گرنگە بۆ زوو چارەسەرکردن، پێویستە لە تەمەنی 40 ساڵیەوە پشکنین بکەیت .
له كۆتاییدا ماڵپه‌ری یاسمینه به‌وه رێنماییمان ده‌كات كه پێش بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە هۆڕمۆنات، پێویستە بە تەواوی لە رێنمایی و راوێژی پزیشکەکەت دڵنیابیت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.