له رێوڕسمێكی شایسته‌دا قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌رئاستی په‌روه‌رده‌ی رواندز له ئه‌زموونی گشتی و نیشتمانی خه‌ڵات كران.
دوێنی پێنج شه‌مه 25/10/2018 له‌ڕێوڕه‌سمێكدا، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رواندز و نوێنه‌رانی دام و ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان و كه‌س و كاری قوتابییان، قوتابییه یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی، سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ی رواندز، له ئه‌زموونی گشتی پۆلی دوانزه و ئه‌زموونی نیشتمانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵات كران.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه بۆساڵی چواره‌م خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن حازم كورده، ئاماده كرابوون كه وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه ئه‌و قوتابیه یه‌كه‌م دووه‌م و سێیه‌مه‌كان خه‌ڵات ده‌كات.
خه‌ڵاته‌كان به‌خشرایه
- قوتابیانی سه‌ركه‌وتوی ( یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ) ی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ( وێژه‌یی - زانستی ) .
- یه‌كه‌می قۆناغی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی .
- یه‌كه‌می به‌شی مۆسیقا
- یه‌كه‌می به‌شی په‌یكه‌ر
- یه‌كه‌می به‌شی وێنه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.