Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 04:10

ئافره‌تێک به‌ چه‌قو 14 منداڵى باخچه‌یه‌کى ساوایانی کرده‌ قوربانى

منداڵه‌كان به‌هۆى برینه‌كانیان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون
ئافره‌تێك به‌ چه‌قو 14 منداڵى باخچه‌یه‌كى ساوایانی كرده‌ قوربانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئێن ئێنى ئه‌مریكى، سه‌رله‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، ئافره‌تێكى چینى به‌ چه‌قۆ هێرشى كردۆته‌ سه‌ر منداڵانى باخچه‌ى ساوایانى (Yudong new century) له‌ ناوه‌ندى شارى تشونغشینگ له‌ وڵاتى چین. 

پۆلیسى شارى تشونغشینگ بانان رایانگه‌یاند: ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 39 ساڵ هێرشى كرده‌ سه‌ر منداڵانى باخچه‌یه‌كى ساوایان و 14 منداڵى بریندار كردووه‌ و منداڵه‌كان به‌هۆى برینه‌كانیان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون و هه‌ندێك له‌ منداڵان ده‌موچاویان و شان و ملیان بریندار بووه‌. 

به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ ئافره‌ته‌ ته‌مه‌ن 39 ساڵه‌كه‌ له‌ ته‌نیشت باخچه‌ى ساوایان وه‌ستا بوو و به‌ چه‌قۆ هێرشى كردبووه‌ سه‌ر منداله‌كان، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پۆله‌كانیان دواى ئه‌نجامدانى وه‌رزشى به‌یانیان كاتژمێر 9:30ى به‌یانى به‌ كاتى وڵاتى چین. 

هاوكات ده‌ست به‌جێ ئافره‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانان و كارمه‌ندانى باخچه‌ى ساوایانى (یوده‌نگى سه‌رده‌مى نوێ) ده‌ستگیركرابوو و درایه‌ ده‌ستى پۆلیسى شارى تشونغشینگ بانان. 

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م هێرشكردنه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ینى بۆ سه‌ر منداڵان له‌ وڵاتى چین، یه‌كه‌م جار نییه‌و و پێشتر له‌ 28ى مانگى نیسانى 2018، 9 قوتابى قوتابخانه‌یه‌كى ناوه‌ندى كوژران به‌ده‌ست هێرشبه‌رێكى پیاوی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه‌ به‌ هۆى ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشه‌ له‌ سێداره‌ درا.

هه‌روه‌ها له‌ ساڵى 2017، پیاوێك به‌سه‌ر دیوارى باخچه‌یه‌كى ساوایاندا سه‌ركه‌وت هێرشى كرده‌ سه‌ر منداڵانى باخچه‌كه‌ و 11 منداڵى بریندار كرد.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.