Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:08

سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی عێراقی: ڕیفراندۆم و سازش نه‌کردن پێگه‌ى سه‌رۆک بارزانى زیاتر به‌هێز کرد

ڕیفراندۆم وایكرد گه‌لى كورد زیاتر له‌ جاران سه‌رۆك بارزانییان خۆش بووێت
سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی عێراقی: ڕیفراندۆم و سازش نه‌كردن پێگه‌ى سه‌رۆك بارزانى زیاتر به‌هێز كرد
کوردستان TV
#6 #7
100%

سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی عێراقی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هۆكارى به‌هێزبوونى پێگه‌ى سه‌رۆك بارزانى، پشتیوانى گه‌له‌كه‌ی و ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و سازش نه‌كردنه‌ له‌سه‌ر مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌ى" جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌وڵه‌تى كوردستان دروست ده‌بێت و ئه‌وه‌ش مافێكی مێژوویی گه‌لى كورده‌. 

ئینتیفاز قه‌نبه‌ر، سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاینده‌ له‌ واشنتۆن، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سیاسه‌توانه‌ عێراقییه‌كان، له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، باسى له‌ به‌هێزی پێگه‌ى سه‌رۆك بارزانى و گه‌لى كورد و هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: "هۆكارى به‌هێزی مه‌سعود بارزانى، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ توانى ببێته‌ ژماره‌یه‌كی به‌هێز به‌سه‌ر به‌غدا و ده‌وروبه‌ردا، پشتیوانییه‌كانى گه‌لى كورده‌ بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ئه‌ستۆگرتنى پرسی كورد و سازش نه‌كردنه‌ له‌سه‌ر مافه‌كانى گه‌له‌كه‌ى". 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ڕیفراندۆم، وایكرد گه‌لى كورد زیاتر له‌ جاران سه‌رۆك بارزانییان خۆش بووێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ 50 ساڵى ڕابردووی مێژووى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ نابینیت به‌و شێوه‌یه‌ گه‌له‌كه‌ى خۆشى بووێت. 

سه‌باره‌ت به‌ خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و سیاسه‌توانه‌ عێراقییه‌، گوتی: "هه‌رچه‌نده‌ هه‌موومان ده‌زانین، ئه‌وه‌ى له‌ كه‌ركووك ڕووی دا، پیلانێك بوو دژ به‌ گه‌لى كورد و بارزانى، به‌ڵام خۆ جه‌نگه‌كه‌ى نه‌دۆڕاندووه‌ و ده‌توانێت و ده‌زانێت چۆن وه‌ری ده‌گرێته‌وه‌". 

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ده‌وڵه‌تى كوردستان دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، دورستبوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ دوور نییه‌ و ئه‌وه‌ش مافێكی مێژوویی گه‌لى كورده‌، گوتیشی: "زۆر ئاساییه‌، سنوور و دیموگرافیا و جوگرافیای وڵاتان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت، بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ یوگسلافیایه‌ دابه‌ش بوو بۆ سه‌ر شه‌ش ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها یه‌كێتى سۆڤیات وپاشان سوودان و ئه‌وانى تر". 

ئینتیفاز قه‌نبه‌ر، له‌ دایداره‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌یدا، باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ سه‌رۆك بارزانى ڕۆڵى گه‌وره‌ و گرنگى له‌ ڕووخانى ڕژێمى سه‌دام حوسێن هه‌بووه‌، گوتیشی: "خۆم شاهیدی چه‌ندین ڕاستییم، كه‌ ئه‌گه‌ر بارزانى نه‌بووایه‌، ئۆپۆزسیۆنى عێراقی نه‌یده‌توانى پێش ساڵى 2003 درێژه‌ به‌كاره‌كانى بدات، چونكه‌ ئه‌وكات كوردستان، ته‌نها شوێنى سه‌قامگیر و پارێزراو بوو بۆ هه‌موو حزبه‌ عێراقییه‌ نه‌یاره‌كانى ڕژێمى به‌عس". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ى ڕۆژێك له‌ ڕۆژان له‌ كوردستان ده‌پارێزران و ئاسانكارییان بۆ ده‌كرا، هه‌ر ئه‌وانن ئێستا جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، وه‌ك حزبى ده‌عوه‌ و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامی و ئه‌وانى دیكه‌ش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.