سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنین، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ پێنج شه‌ممه له رێوڕه‌سمی 35 ساڵه‌ی مینڕێژكردنی باره‌گای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌یروتی پایته‌خی لوبنان رایگه‌یاند: ئێران رۆڵێكی گرنگی له دامه‌زراندنی حزبوڵڵای لوبناندا هه‌بووه و هه‌ر ئێستاش پاڵپشتی ئه‌و گرووپه ده‌كات و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له گه‌ڵ ئێران، پشتیوانی ئه‌و وڵاته‌یه له تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی.
تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتی: ئامانج له سه‌پاندنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كه له رێكه‌وتی چواری یازده‌وه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، رێگری كردنه له فرۆشتنی ته‌واوی نه‌وتی ئێران .
ئاشكراشی كرد كه دووباره سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێته‌وه كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌ڵیگرتبوون.
هه‌روه‌ها تره‌مپ جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مریكا جگه له‌م سزایانه، كۆمه‌ڵێك سزای دیكه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه تێكده‌رانه‌كانی ئیران ده‌گرێته‌به‌ر.
له به‌شیكی تری قسه‌كانیدا دۆناڵ تره‌مپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و كاته‌ی من وه‌ك سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا پێم ناوه‌ته كۆشكی سپی، ئیران چیتر ئه‌و وڵاته به‌هێزه‌ی پێشوو نییه.
له ئێستادا به‌های پاره‌ی ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و كاربه‌ده‌ستانی ئێران پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه له سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی هه‌ژموونی خۆیان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بگره ته‌نها بیر له مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌نه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.