Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 16:23

به‌هۆى لافاوه‌وه‌ زیانى ماددى به‌ر چه‌ندین هاولاتى ده‌که‌وێت

رێگای هاتوچۆی ژمارەیەک گوندیش داخراوە
کوردستان TV
100%

بەهۆی لافاوەکەی شەوی ڕابردووەوە لە سنوری ناحیەکانی سیدەکان و حاجی ئۆمەران و سمیلان پێنج پرد ڕووخاون ، کە بەشێک لەو پردانە سەرەکین و بەهۆیەوە رێگای هاتوچۆی ژمارەیەک گوندیش داخراوە.

باهەر بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر لە ٢٠ باخ و ڕەز و شەش دوکان و حەوت ماڵی هاوڵاتییان زیانیان پێگەیشتووە. هه‌روه‌ها دوو ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتن، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لافاوەکەی شەوی رابردوو زیانێکی زۆری بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنوری باڵەکایەتی گەیاندووە و رێگا و کارەبای چەند گوندێکیش پچڕاوە.

شەوی ڕابردوو هەتا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دۆڵی ڕۆستى لە سنوری باڵەکایەتی بەهۆی بارانبارینی بەلێزمە لافاو دروست بوو، بەوهۆیەوە زیانێکی زۆر بە هاوڵاتیانی سنورەکە گەیشت و رێگای هاتوچۆی ژمارەیەک گوندیش داخرا.

به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى قه‌سرێ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند" له‌ گوندى ماونان 30 خێزان به‌هۆى لافاوه‌وه‌ گیریان خواردووه‌و 10 خانوو و مزگه‌وت و بنكه‌ى ته‌ندروستى رۆخاون و رێگه‌ى نێوان چه‌ندین گوندیش داخراوه‌ و پێنج پردیش ئاو بردونى. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.