Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 18:53

هه‌رگیز مه‌هێڵه‌ منداڵی ساوا ماچ بکرێت

هه‌وڵێكی زۆریان دابوو به‌ ڕزگاركردنی ژیانی
کوردستان TV
100%

ژنێكی ئه‌مه‌ریكایی كه‌ منداڵه‌ ساواكه‌ی له‌ پاش 8 ڕۆژ له‌ دایكبوونی له‌ده‌ستدا به‌هۆی ماچێكه‌وه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی نه‌خۆشی تامیسك بووه‌، ئاگاهی به‌ دایكان و باوكان ده‌دات كه‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن كه‌س منداڵه‌ ساواكانیان ماچ بكات.

ئابیگێڵ ڕۆز كه‌ دانیشتووی شاری ئۆكلاندی ویلایه‌تی میریلانده‌ و له‌ مانگی پـێنجه‌وه‌ كچه‌ ساواكه‌ی به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه‌ له‌ده‌ستداوه‌، به‌رداومه‌ له‌ ڕێگه‌ی فه‌یسبوكه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌وه‌ی نه‌هێڵن كه‌س ماچی منداڵه‌ ساواكانیان بكات و یان به‌ ده‌ستی ناخاوێنه‌وه‌ هه‌ڵیانبگرن، ده‌شڵێت هه‌رگیز له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوه‌ستێت.

ده‌ڵێت ئه‌لیزای كچی به‌ ته‌ندروستیـیه‌كی باشه‌وه‌ له‌دایكبووبوو و هه‌تا ڕۆژێك و نیو باری ته‌ندروستی باشبووه‌ به‌ر له‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسی HSV-1 ی نه‌خۆشی تامیسك بێت. پاشان به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌موو منداڵێكی دیكه‌ی ساوا كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی به‌ ته‌واوی به‌هێز نه‌بووبوو، ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ مێشك و بڕبڕی پشت و سیـیه‌كانی داوه‌ و نه‌یتوانیوه‌ به‌رگه‌ی بگرێت و گیانی له‌ده‌ستداوه‌ سه‌ره‌ڕای پـزیشكه‌كان هه‌وڵێكی زۆریان دابوو به‌ ڕزگاركردنی ژیانی.

شاره‌زایان ته‌ندروستی ده‌ڵێن نزیكه‌ی 70% ی خه‌ڵكی هه‌ڵگری ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌ن و زۆربه‌شیان هیچ نیشانه‌كانی نه‌خۆشیـیه‌كه‌یان پـێوه‌ دیارنیـیه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌هۆی شتێكه‌وه‌ به‌رگری له‌شیان داده‌به‌زێت و وه‌ك تامیسك له‌سه‌ر لێو یان شوێنی دیكه‌ی جه‌سته‌یان ده‌رده‌كه‌وێت.

 سه‌رچاوه‌/ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.