Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:25

گۆرانیبێژێکی به‌ناوبانگی جیھانی موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند

ناوێكی دیكه‌ بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی جیھانی به‌ ره‌گه‌ز ئیرله‌ندی، شینید ئۆكانر موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند.

به‌پێی ھه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی Irish Postی ئێرله‌ندی، ئۆكانر له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ ھه‌وادارانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و وازی له‌ ئایینی كریستیانی كاسۆلیكی ھێناوه‌ و ئایینی ئیسلامی ھه‌ڵبژاردووه‌.

ئۆكانر رایگه‌یاندووه‌ "شانازی به‌ موسڵمانبوونم ده‌كه‌م. ئه‌مه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌یه‌ كه‌ ھه‌ر كه‌سێك پێویسته‌ پێی بگات. گشت ده‌قه‌ پیرۆزه‌كان ئێمه‌ بۆ ئیسلام ده‌بات. ئیسلام گشت كتێبه‌ پیرۆزه‌كانی دیكه‌ بێ پێویست داده‌نێت".

ئه‌و گۆڕانیبێژه‌ ته‌مه‌ن ٥١ ساڵه‌ رایگه‌یاند كه‌ ناوێكی دیكه‌ بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌ و له‌مه‌ودوا ناوی "شوھه‌دا داڤید" به‌كارده‌ھێنێت.

به‌م پێیه‌ش ئۆكانر به‌ ناوی شوھه‌دا له‌ تویتێكی دیكه‌دا وێنه‌ی خۆی به‌ باڵا پۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

شوھه‌دا داڤیت ئایه‌تێكی سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی له‌ قورئان پیرۆز بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێدا حه‌زره‌تی موسا ده‌فه‌رمێت "په‌نا به‌ر به‌خوا به‌رامبه‌ر بوونم به‌ یه‌كێك له‌و نه‌زانانه‌".

ھاوكات داڤیت ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا به‌ شێوازی خۆی بانگ ده‌دات.

شینید ئۆكانر له‌ ساڵه‌كانی ١٩٩٠ ئایینی كریستیانی كاسۆلیكی ھه‌ڵبژارد و ناوی خۆی لێنابوو ماگدا داڤیت

سه‌رچاوه‌ / AA

 كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.