Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:42

کۆمپانیای ڤۆلکسواگن ئۆتۆمۆبیلى مۆدیل 2019ـى نمایشکرد

نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای (ڤۆلكسواگن)ی ئه‌ڵمانی، نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی به‌ ناوی (ڤۆلكسواگن T-cross)ی مۆدێل 2019 نمایش كردووه‌، به‌ڵام به‌ فه‌رمی نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌.

ئۆتۆمبێلی (ڤۆلكسواگن T-cross)ی مۆدێل 2019، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019دا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌ جیھانییه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 20 ھه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.

ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ به‌ چه‌ندین بزوێنه‌ری جیاوازه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌ جیھانییه‌كان، كه‌ بچووكترین بزوێنه‌ری ھێزی 95 ئه‌سپی ھه‌یه‌، گه‌وره‌ترین بزوێنه‌ریشی ھێزی 150 ئه‌سپی ھه‌یه‌.

كۆمپانیای ڤۆلكسواگن له‌ ساڵی 1937 له‌ شاری (به‌رلین)ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دامه‌زراوه‌، تا ئێستا چه‌ندین ئۆتۆمبێلی به‌رھه‌م ھێناوه‌، ئۆتۆمبێله‌كانیشی له‌ سه‌رانسه‌ری جیھاندا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فرۆشیان ھه‌یه‌.

 س/ باس

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.