وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری جموجۆڵه‌كانی ئێرانه له ڕۆژهه‌ڵانی ناوه‌ڕاست و ڕێگری له جموجۆڵه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها وەزیری دەرەوەش رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو قۆناخی دووەمی سزاكانی وڵاتەكەی بەسەر ئێران جێبەجێ دەكەن كە توندترین سزادەبێت بەسەر ئەو وڵاتە.
جێیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاند: كه چەند پارچە چەکێکی ئێرانی‌یان دەستکەوتووە، کە ئەو وڵاتە به‌كاریده‌هێنێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جه‌میس ماتیس هەروەها ده‌ڵێت: ئەمریکا ئاگاداری هەموو جموجۆڵەکانی ئێرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێمە دەزانین ئێران لە ناوچەکە خەریکی چییە، بەڵام ئەمه‌ریکا کار دەکات بۆ وەستاندنی دەستوەردانەکانی ئەو وڵاتە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بەهۆی سزاکانەوە کەرتی فڕۆکەوانی مەدەنی و بازرگانی ئێران رووبەڕووی مەترسی گەورە دەبنەوە و هه‌روه‌ها وەزیری دەرەوەش رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو قۆناخی دووەمی سزاكانی وڵاتەكەی بەسەر ئێران جێبەجێ دەكەن كە توندترین سزادەبێت بەسەر ئەو وڵاتە.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەش کرد، هۆشدارییان داوە بە سەرجەم كۆمپانیا ئەوروپییەكان تارووبەروی رەفتارەكانی بەرپرسانی تاران ببنەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە،ەجێ كرد لەمانگی ئابی رابردوو ئەمریكا قۆناخی یەكەمی سزائابورییەكانی بەسەر ئێران‌دا جێبەجێ گرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.