پیاز پێکهاتەیەکی سەرەکی چێشتخانەیە و لەدروستکردنی زۆر خواردندا بەکاردێت، چونکە بۆن و تامیان خۆشدەکات ، بەگوێرەی ههوالێكی foochia پیاز دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک کانزا و ڤیتامین و گرنگترینیان کبریت و سۆدیۆم و کالسیۆم و مەگنسیۆم و کرۆم و ڤیتامین جی و بی و ئەیە .
شەربەت یان ئاوی پیاز بۆنێکی بەهێزی هەیە و سوودێکی زۆری هەیە و چارەسەری زۆر کێشە دەکات ، ئاوی پیاز یا شهربهتی پیازەڕێگای خەڵاتەوە کارەبایی ئامادەدەکرێت و دەتوانیت کەمێک هەنگوینیشی تێبکەیت و بیخۆیتەوە .
یهكیك له سوودهكانی شهربهتی پیاز ئهوهیه كه چارەسەری پەستانی خوێن دەکات و ڕێژەی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە ، ههروهها پارێزگاری لە دەمارەخانەکان و تەندروستی دڵ دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات ، باشترین چارەسەرە بۆ نەهێشتنی بەڵغەم و نەخۆشی ڕەبۆ و تەنگەنەفەسی .
ئاوی پیاز، هۆکارێکە بۆ کوشتنی میکرۆب و بەکتریایی ناو دەم و گەدە ، بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەتایبەتی نەخۆشیە درێژ خایەنەکان زیاددەکات ، دژی نەخۆشی زەهایمەرە، کە دەبێتەهۆی لەبیرچوونەوە ، بەهۆی بوونی کانزای کبریتەوە مێشک بەهێز دەکات .
ئهم شهربهته ، چارەسەری کڕێش و هەڵوەرین و ڕووتاندنەوەی قژ دەکات، ئەگەر بیدەت لە قژەکەت و رۆژانە بەکاریبهێنیت ، چارەسەری غازات و هەڵئاوسانی گەدە دەکات، جوڵەی ڕیخۆلە ڕێکدەکاتەوە ، چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی ئاوی سپی چاویان هەیە.
له كۆتاییدا ئهم ئاوهی پیاز سوودی بۆ لابردنی زیپکەی پێست هەیە و چارەسەری دەکات ، ههروهها توانای سێکسی پیاوان بەرز دەکاتەوە، چونکە بڕێکی خۆر ڤیتامین جی تێدایە کە دەبێتە هۆی چالاککردنی هۆڕمۆنی سێکسی پیاوان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.