Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:28

" له‌ یاد ناچێت" کلیپیه‌ تازه‌که‌ی "ماریا هه‌ورامی " ه‌

ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری بۆ ساڵی 2009 ده‌گه‌رێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد " ماریا هه‌ورامی " به‌م نزیكان نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك له‌ ژێر ناوی " له‌ یاد ناچێت " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ شه‌وی رابردوو له‌ لاپه‌ره‌ی فه‌رمی خۆی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ كلیپێكی تازه‌ به‌ ناوی " له‌ یاد ناچێت " بڵاوده‌كاته‌وه‌ ، وتیشی ئه‌م گۆرانییه‌ نوێیه‌ له‌ لایه‌ن ڤینۆ پرۆده‌كشنه‌وه‌ سه‌رجه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامدراوه‌ .

ماریا كه‌مال ناسراو به‌ ماریا هه‌ورامی  په‌یمانگای هونه‌رجوانه‌كانی له‌ شاری سلێمانی ته‌واو كردووه‌ ، ماریا ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ و ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری بۆ ساڵی 2009 ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌ كلیپێك یه‌كێك به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا " عه‌باسی كه‌مه‌ندی " تازه‌ كردووه‌ته‌وه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.