فەیسبوک ژمارەیەک پەیج و گروپی پەیوەست بە ئێران دادەخات. تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە 82 لاپەڕەو گروپی پەیوەست بە ئێرانی داخستوە کە ھەواڵی ساختە و بێبنەمایان بڵاوکردۆتەوە و لە ئەمریکا و بەریتانیا کارییانکردووە.
بە گوتەی بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبوک، ئەم ئەکاونتانە، کە لە لایەن بەکارهێنەرانی ئێرانەوە بەڕێوە دەچوون، بەدواداچوونیان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن بەکارهێنەری ئەمریکی و بەریتانی کردووە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەم بارەوە رایگەیاندووە: ئەم ئەکاونتە تەزویرانە، کە لە ئێرانەوە چالاک بوونە، خۆیان وەک هەڵگری بیری لیبڕاڵیزمی ئەمریکا ناساندووە.
ناتانیل گلیجەر، سەرۆکی بەشی ئاسایشی سایبەری فەیسبوک جەخت دەکاتەوە، 82 پەیج، گروپ و ئەکاونتی ئێرانی لە فەیسبوک و ئینستاگرام، خۆیان وەک هاو,ڵاتی بەریتانیا و ئەمریکا ناساندووە، هەر بۆیە بە تێکڕایان داخراون.
داخستنی ئەو پەیج و گروپانەی فەیسبوک ھاوکاتە لەکەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنە تەواوکاریەکەی کۆنگریسی ئەمریکا و بڕیاردانی کۆتایی لەسەر چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.