دوای ئه‌وه‌ی كوڕه گه‌نجێكی چینی گره‌وێكی سه‌یر له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌كات، بڕیار ده‌دات كه‌وچكێكی چێشت خواردن قوت بدات له پرۆسه‌كه‌شدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت به‌ڵام ناتوانێت كه‌وچكه‌كه بهێنێته ده‌ره‌وه‌و تا ساڵێك ئه‌و كه‌وچكه له سورێنچكی كوڕه چینییه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
پاش ساڵێك پیاوه چینییه‌كه بڕیاری دا بچێته نه‌خۆشخانه بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و كه‌وچكه كانزاییه‌ی كه له‌به‌رده‌م هاوڕێكانی قووتی دا و نه‌یتوانی ده‌ریبێنیته‌وه.
ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌نی 26 ساڵه، نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر گره‌و له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانی ده‌كات كه له‌توانایدایه كه‌وچكێكی نیكڵی گرێ‌دراو به داوێكی باریكه‌وه قووت بدات و پاشان له ده‌مییه‌وه بیهێنێته‌وه ده‌ره‌وه.
كه‌وچكه‌كه درێژییه‌كه‌ی 20 سانتیمه‌تر بوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له ده‌رهێنانه‌وه‌ی، كه‌وچكه‌كه له سورێنچكی گیری خوارد، به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "ده‌یلی مێڵ"ی بریتانی ئه‌و گه‌نجه ماوه‌ی ساڵێك ئاوها مایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌وچكه‌كه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م خواردن و خواردنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سروشتی.
پێش چه‌ند رۆژێك ئه‌و گه‌نجه شتێك به‌ر سینگی كه‌وت، دوای ئه‌وه هه‌ستی به ئازار و هه‌ناسه‌ته‌نگی كرد، بۆیه بڕیاری دا بچێته نه‌خۆشخانه له هه‌رێمی شینجیانگ، پاش پشكنین، پزیشكان ئه‌و كه‌وچكه‌كه‌یان دۆزیه‌وه كه ببووه هۆكاری هه‌وكردنی سورێنچكی.
پزیشكان به ته‌كنیكی لابراسكۆب (نازوور) و له‌ڕێگه‌ی ئامێریكی بچووكه‌وه له كردارێكدا كه دوو كاتژمێری خایاند توانیان كه‌وچكه‌كه ده‌ربێنن.
KurdistanCT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.