دەزگای ئەمنی رووسی رایگەیاند كە توانیویانە شانەیەكی تیرۆریستی ئاشكرا بكەن و هەڵیوەشێننەوە ، ئەم شانەیەش سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوونە كە لە 6 ئەندام پێكهاتوون هەمووشیان هاووڵاتی ئاسیای ناوەڕاستن و رێنمایی لە سوریاوە وەردەگرن .
دە.گای ئاسایشی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بڵاویكردەوە كە بەهەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی ناوەخۆ و هێزەكانی پاسەوانی نیشتیمانی روسیا لە ناوچەی مۆسكۆ توانیان چالاكی 6 كەسی شانەیەكی نهێنی تیرۆریستی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئاشكرا بكەن و دەستگیریان بكەن .
ئەو تیرۆریستانەش خەڵكی چەند وڵاتێكی ئاسیای ناوەڕاستن ، هەر لەو هەڵمەتەی دەزگای ئاسایشی روسیا توانرا چەندین چەك لەلای ئەو تیرۆریستانە بدۆزنەوە ، یەكێك لەو تیرۆریستانەش لە ژوورەكەی خۆی ئاڵای رەشی داعشی هەڵواسیبوو ، جگە لە دەستبەسەركردنی ژمارەیەك مۆبایل .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.