دوێنێ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری سلێمانی و له لایه‌ن پارێزگاری سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له‌سه‌ر پشكی گۆڕان پێشوازی لێكراو ئه‌مڕۆش به سه‌ردانێك چووه شاری هه‌ڵه‌بجه و له كاتی سه‌ردانی كردنی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه ڕێگری لێكرا.
په‌یامنێرمان له هه‌ڵه‌بجه پێی ڕاگه‌یاندین پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له كاتی سه‌ردانیكردنی به‌رهه‌م ساڵح هاوڵاتییه‌ك ڕێگری له‌كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له هۆڵی شه‌هیدان ، داوای لێده‌كات له به‌غدا ببێته پارێزه‌ری مافه‌كانی گه‌لی كورد و نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات له به‌غدا و پشت له كوردستان نه‌كات و بارودۆخی زیانبه‌ركه‌وتوانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له به‌رچاو بگرێت.
دوای ئه‌وه له لایه‌ن پاسه‌وانه تایبهتیهكانییهوه هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه و ڕاده‌كێشرێت و له شوێنه‌كه دوور ده‌خرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: دواتر ده‌نگه ده‌نگێكی زۆر له هۆڵه‌كه په‌یدا ده‌بێت و دوای دروستبوونی ئه‌و ئاڵۆزی و ده‌نگه ده‌نگه تیمی ڕووماڵی كوردستان تیڤی له شوێنه‌كه له لایه‌ن پاسهوانهكامنی به‌رهه‌مه‌وه دوور ده‌خرێنه‌وه و ده‌كرێنه ده‌ره‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.