Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:25

ئه‌فشین و سروود کارێکی نوێ ئه‌نجامده‌ده‌ن

تەنیا بەشێوەی دەنگ بڵاو کراوەتەوە
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد " ئەفشین شوکری و سروود سەیاڵی " به‌ شێوه‌ی دوێت نوێترین گۆرانی خۆیان له‌ ژێر ناوی " له‌ بیرت ناكه‌م " بڵاوكرده‌وه‌ .

گۆرانیبێژ " ئه‌فشین شوكری " له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ئاشكرایكردووه‌  و نووسیویه‌تی " كارێكی نوێم له‌گه‌ڵ سروود سه‌یالی " ، ئه‌م گۆرانییه‌ تێكستی له‌ لایه‌ن ڤاڵان كه‌مال نووسراوه‌ و ئه‌فشین خۆی ئاواز و میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌ و ھەروەھا ھەردی سەلامی گۆرانیبێژ، کاری فۆتۆگرافی بۆ وێنەی سەر گۆرانییەکە کردووە ، گۆرانییەکە تەنیا بەشێوەی دەنگ لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە .

ئه‌فشین شوكری له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شاری مهاباد له‌ دایك بووه‌ و به‌ زمانه‌كانی كوردی و فارسی و توركی گۆرانی هه‌یه‌ و چه‌ند سالێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ و دوێتی له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی جیاوازدا كردووه‌ .

سرود سه‌یالی خه‌لكی شاری خانه‌قینه‌ و له‌ ساڵی 1998 له‌ شاری به‌غدا له‌ دایك بووه‌ و ئێستا لە ئەورووپا دەژی ، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین گۆرانی دوێتیه‌تی كه‌ له‌گه‌ل ئه‌م گۆرانیبێژه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.