Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 21:13

به‌رهه‌م سالح هه‌رێمى کوردستان به‌ شیمالی عێراق ناودێنێت

له‌توێته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌
barham salih
کوردستان TV
100%

به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌له‌پشكی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌و پۆسته‌دایه‌ ، ناوبراو له‌هه‌ژماری خۆی له‌توێته‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌شیمالی عێراق ناو دێنێت 

ناوبراو له‌هه‌ژماره‌كه‌ى له‌توێته‌ر ڕایگه‌یاندووه‌ سەردانی هەڵەبجەم کرد بۆ ڕێزلێنانی یادی شەهیدانی کیمیاباران، ئەنفالەکانی گەرمیان وبادینان وبارزان، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی مەحاویل وخوارو وباکوری عیراق، شەهیدانی دژی ستەمکاری. ناکرێ بهێڵین جارێکی تر فاشیەکان دەسەڵاتدار بن، وئیستا ئاوەدانی وخزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان ئەرکی لە پێشینەمانە

به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح كه‌له‌پشكی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌و پۆسته‌دایه‌ له‌به‌رواری 2 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، به‌ڕێكه‌وتنى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان و بێ پرس و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا 

 

1

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.