له‌گه‌ڵ چونه نێو وه‌رزی زستانه‌وه زۆرێك له‌شۆفێرانی ئۆتۆمبێل دوچاری كێشه ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت خلیسكانی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌هۆی ته‌ڕبونی شه‌قامه‌كانه‌وه‌و له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵ، بۆ ئه‌م كاره پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكرێت، تاوه‌كو ژیانتان پارێزراو بێت.
1/ له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیدا ئاشكراكراوه كه به‌هۆی باران بارینه‌وه شه‌قامه‌كان ته‌ڕ ده‌بن ئۆتۆمبێله‌كان دوچاری خلیسكان ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و چینه ئاوه‌ی كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌یه‌و ڕێگه ده‌گرێت له‌لكانی تایه‌و شه‌قامه قیره‌كه پێكه‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی وه‌رگه‌ڕان در‌وست ده‌كات، هه‌ربۆیه به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه سیستمی (abs)یان هه‌یه به‌كاریبهێنن، ئه‌وانی دیكه‌ش خێرایی كه‌م بكه‌نه‌وه‌و له‌شه‌قامه‌كه لانه‌ده‌ن.
2/ پسپۆڕه ئه‌ڵمانیه‌كان ئامۆژگاری شۆفێران ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ته‌ڕ ئۆتۆمبێلیان لێخوری، پێویسته زووزوو نه‌رمه ئیستۆپ بكه‌ن تاوه‌كو هیچ نه‌بێت به‌شێك له‌تایه‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی وشك بێته‌وه‌و له‌حاڵه‌تی ناچاریدا ئیسپۆت بیگرێت و بوه‌ستێته‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌و دور بێت له‌وه‌رگه‌ران.
3/ زۆر پێویسته تایه‌ی نوێ بۆ وه‌رزی زستان به‌كاربهێنرێت، به‌شێوه‌یه‌ك هێڵی تایه‌كان ده‌بێت حه‌وت میلیمه‌تر بێت بۆ خێرایی 80 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، به‌ڵام كاتێك هێڵی تایه بگاته 1.6 میلیمه‌تر، ئه‌وا له‌خێرایی 50 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ته‌ڕ وه‌رده‌گه‌ڕێت.
4/ نابێت هێڵی تایه‌ی ئۆتۆمبێل له‌وه‌رزه سارده‌كاندا له سێ تا چوار میلیمه‌تر كه‌متربێت.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.