له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى مرۆڤایه‌تى رۆژ به رۆژ شێوازى ژیانیش گۆڕ‌انى به‌سه‌ر دێت ، ته‌كنه‌لۆجیاو هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندى كردن ئه‌و گۆڕانانه‌ى چه‌ندین به‌رابه‌ر خێراتر كردووه ،كوردیش له نێو كۆمه‌ڵگه‌ى جیهاندا پشكى خۆى له گۆرانه‌كان به‌ركه‌وتووه به‌جۆرێك به‌شێك له رابردووى به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌روات له نێو یشیاندا رێوره‌سمى هاوسه‌رگیرى ،بۆیه هه‌ندێك كه‌س وه‌ك پهرۆشیهك بۆ له‌ده‌ست نه‌چوونى ئه‌و كاروپیشهیانهى باپیرانى كورد له‌سه‌رى راهاتبوون گرنگى پێده‌ده‌ن، له‌و رۆژانه‌دا كور‌و كچێكى ده‌ڤه‌رى برادۆست له كاتى ئهلقهگۆڕینهوهیان وه‌ك چێژوه‌رگرتن و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى كه‌لتورى باو و باپیران رۆڵى بێرى و شوان ده‌بینن و به وێنه‌كانیان تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پرده‌كه‌ن له‌و یادگارییه
له‌و باره‌یه‌وه مه‌هدی داود په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایده‌گه‌ێنێت: گەنجێک لەکاتی ئەلقە گۆڕینەوە لەگەل دەستگیرانی وێنەی یادگاری لەگەڵ بزنێک دەگرن و ده‌یانه‌وێت ڕۆڵى بێرى و شوان ببینن
مەردان عبدولخالق گەنجێکی دانیشتووی گوندی شیوانی دەڤەریی سیدەکانە لەکاتی ئە لقە گۆرینەوە خۆیی و دەستگیرانی وێنەیەکی یادگاریان پێشكه‌ش به به‌به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه بۆئه‌وه‌ى نیشانى بده‌ن تائێسته له نێو كوردهوایدا بێرى و شوان رۆڵیان ماوه كه هه‌میشه دوومرۆڤى سۆزدارن به‌رامبه‌ر به یه‌كترى .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.