Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 06:10

ده‌یلی ئێکسپرێس: به‌ریتانیا پێشوه‌خته‌ ئاگای له‌ پیلانی کوشتنی خاشقچی بووه‌ و هۆشداریداوه‌ به‌ سعوودیه‌

ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ زانیاریی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سعوودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن چه‌كی كیمیاویی به‌كارهێناوه‌
ده‌یلی ئێكسپرێس: به‌ریتانیا پێشوه‌خته‌ ئاگای له‌ پیلانی كوشتنی خاشقچی بووه‌ و هۆشداریداوه‌ به‌ سعوودیه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێس له‌ بابه‌تێكدا له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له‌ كه‌سانی نزیكی جه‌مال خاشقچی نووسیویه‌تیی كه‌ ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ كوژراوه‌ زانیاریی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سعوودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن چه‌كی كیمیاویی به‌كارهێناوه‌ و حكومه‌تی به‌ریتانیاش سێ هه‌فته‌ زووتر ئاگای له‌ پیلانی كوشتنی ئه‌و بووه‌ و هۆشداریداوه‌ به‌ حكوتی سعوودیه‌ كه‌ ئه‌مكاره‌ نه‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی به‌ریتانیا به‌ ده‌یلی ئێسكپرێسی وت: ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی سێپته‌مبه‌ر واته‌ سێ هه‌فته‌ به‌ر له‌وه‌ی خاشقچیی بچێته‌ ناو بینای كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیا له‌ ئه‌نقه‌ڕه‌، زانیمان كه‌ پیلانێك له‌ ئارادایه‌، هه‌ڵبه‌ت ده‌بوو زانیاریی وردترمان ده‌ستكه‌وێ تا دڵنیابین، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ئه‌وه‌شمان ده‌زانیی فه‌رمان له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی سعوودییه‌وه‌ دراوه‌، به‌ڵام دڵنیا نه‌بووین له‌لایه‌ن بن سه‌لمانه‌وه‌ بووه‌ یان نا. 

دوای ئه‌وه‌ش به‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ریازمان راگه‌یاند پێش ئه‌و پیلانه‌ بگرن، ئیتر كه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ كوژرا زانیمان گوێیان لێ نه‌گرتووین.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ هه‌ندێك هه‌واڵی پشتڕاست نه‌كراوه‌ هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێران و سعوودیه‌ له‌ جه‌نگی یه‌مه‌ندا گازی سارینیان له‌ دژی یه‌كتریی به‌كار هێناوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌ سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات خاشقچی هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی ده‌سكه‌وتبوو له‌سه‌ر به‌كارهێنانی گازی فسفۆڕ له‌لایه‌ن سعوودیه‌ له‌ دژی چه‌كدارانی حوسیی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی سڤیلی یه‌مه‌ن.

 

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.