لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ ڕایدهگهێنێت ، بەمەبەستى ڕێگریکردن لە هاوردەکردنى سوتەمەنى و بەتایبەت بەنزینى کوالیتى خراپ بۆ هەرێمى کوردستان، لەپاش ئەنجامدانى پشکنین بۆ ژمارەیەک تانکەرى بەنزین لە بەروارى ٢٩-١٠-٢٠١٨ لەلایەن بنکەى تاقیگەى پشکنینى سوتەمەنى باشماخەوە، بڕى (٩) تانکەر بەنزین کە (٣) تەنکەریان لەلایەن کۆمپانیای نیشن ئۆیل و (٦) تەنکەر بەنزینیشیان لەلایەن کۆمپانیای ساوس هاوردەکرا بوون، دەرکەوت ئەو تانکەرانە شیاو نیە بۆ بەکارهێنان ،
راشیدهگهێنێت ،لە ئەنجامدا بەهۆى دەرنەچوونیان لە پشکنین بڕیاردرا بە گەڕاندنەوەى سەرجەمیان کە بریتیبوون لە (٩) تانکەر بەنزین بۆ ووڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.