Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:38

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەنقەرە ده‌کات

لەبارەی داهاتووى سووریا گفتوگۆ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مەحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەنقەرە بکات و لەبارەی هەندێ پرسی تایبەت بە سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە گفتوگۆ بکات.

بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دووشەممە 2018/10/29 وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە شەشەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی تورکیا، ئێران و ئازەربایجان سەردانی ئەنقەرە دەکات و لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

هەرچەند پێشتر تورکیا بەهۆی ئەو کێشە و ململانێیانەی کە لەگەڵ ئەمریکا هەیبوو، جەختی دەکردەوە بەو گەمارۆ ئابوورییانەی کە ئەمریکا خستوویەتە سەر ئێران پەبەند نابێت و لە هاوردەی نەوتی ئێران بەردەوام دەبێت.

ئەم سەردانەی محەمەدجەواد زەریف، بۆ ئەنقەرە لە کاتێک دایە کە بەهۆی گوشار و گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، عێراق بڕیاری داوە لەمەودوا نەوتی کەرکووک بۆ ئێران ڕابگرێت و لەڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهانی تورکیا بکرێت و بەم کارەش ئیدی تورکیا پێویستی بە هاوردەی نەوتی ئێران نامێنێت و لەمبارەوە هەم حکوومەتی عێراق و هەم تورکیا بەم کارە قازانج دەکەن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.