ن/ یوسف هه‌رته‌لی
خه‌نه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت پێویسته ڕێگای ئاماده‌كردنی جیاوازبێت بۆیه لێره‌دا شێواز‌و رێگایه‌كه‌یان باسیان ده‌كه‌ین:
٭ بۆ ئازاری ژانی سه‌ر
پێویسته مێخه‌ك له‌ئاودا بكوڵێنی و دوواتر بیپاڵێوی ئێنجا خه‌نه به‌و ئاوه ئاماده بكرێت .
٭ بۆ حه‌ساسی و نه‌خۆشی پێست
هه‌ندێ حاڵه‌تی حه‌ساسی هه‌یه كه پێویست ده‌كات به‌خه‌نه چاره‌بكرێت ، گه‌ڵای توودڕك بكوڵێنرێت و بپاڵێورێت ئینجا خه‌نه به‌و ئاوه ئاماده بكرێت .
٭ بۆ سووتان له به‌فردا
ئه‌وانه‌ی كاری ناوبه‌فرو شوێنه سارده‌كان ده‌كه‌ن ئه‌م حاڵه‌ته ده‌زانن ، كاتێك قاچ له‌به‌فردا ڕه‌ش ده‌بن پێویسته خه‌نه به ئاوی جاتره ئاماده بكرێت .
٭ بۆ ڕێگری له هه‌ڵوه‌رینی قژ
پێویسته توێكڵی هه‌ناری هاڕاو و مازووی شین له‌گه‌ڵ خه‌نه تێكه‌ڵ بكرێت .
٭ بۆ ڕه‌نگ كردنی قژ بۆ ڕه‌ش
پێویسته بڕێكی زۆر له توێكڵی سه‌وزی گوێز ی له‌گه‌ڵدا بێت .
٭ بۆ ڕه‌نگ كردنی قژ بۆ مۆر
پێویسته گوڵی كوچه‌ران (كركدی) له‌ئاودا بكوڵێنی و به‌و ئاوه خه‌نه درووست بكرێت .
ــ جگه له‌مانه‌ش خه‌نه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی تر به‌كاردێت ، وه‌ك داهێنانه‌كه‌ی د.عبدالواحید ، وه كێش دابه‌زاندن .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.