له پارێزگاكانی تاران، هورموزگان، باكووری خۆراسان و ئه‌لبورز ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 84 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به هۆی ژه‌هراوی بوونه‌وه رەوانەی نه‌خۆشخانه کراون گه‌یشتووه‌ته هه‌زار كه‌س.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت، لەماوەی شەش هەفتەی رابردوو، 84 كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی هەزار كەسی تر ژەهراوی بوون بەهۆی خواردنەوە كحولییەكان.
ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی (ئێسنا)ی نیمچە فەرمی لە زاری ئیرەج هاریرشی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردۆتەوە نزیكه‌ی هه‌زار كەس بەهۆی ژەهراویبوون بە كحول چارەسەرییان بۆ دەكرێت، تەوژمی ژەهراویی بوونیش بە ماددە كحولییەكان بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئێران “هەرگیز ئاسایی نییە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: هۆكاریی سەرەكی خواردنەوەی میتانوڵی ژەهراوییە لە بری ئەو میتانۆڵەی لە خواردنەوە كحولییە ئاساییەكاندا هەیە”، ئاماژەی بە ئەنجامدانی چارەسەریش كرد بۆ 305 كەس كە گورچیلەیان زیانی پێگەیشتووە، وێڕای بوونی 27 كەسی تر كە هەر بەو هۆیەوە لە بینین‌دا كێشەیان بۆ دروست بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.