Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:30

دیارترین هۆکاره‌کانی ئیشنه‌کردنی ئۆتۆمبیله‌که‌ت بزانه‌

هه‌ندێ جار مه‌كینه‌كه‌ توشی گرفت ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئیشپێكردنی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبیل پێویستی به‌چه‌ندین پرۆسه‌ی تێكهه‌ڵكێش هه‌یه‌ كه‌ده‌بێ رووبدات، له‌نێوانیاندا پرۆسه‌ی كاره‌بایی و میكانیكی له‌گه‌ڵ بونی سوته‌مه‌نی پێویست بۆ كارپێكردنی، هه‌ندێ جار مه‌كینه‌كه‌ توشی گرفت ده‌بێته‌وه‌، ئێستاش هۆكاره‌كانی ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ رێگره‌ له‌كاركردنی مه‌كینه‌كه‌:

1-گرفتی سوڕی سوته‌مه‌نی و رێگری مه‌كینه‌كه‌ له‌كاركردن:

له‌كاتی نه‌مانی سوته‌مه‌نی به‌بێ ئاگاداری شۆفێره‌كه‌.

بونی گرفتێك له‌فیتپه‌مپ و له‌كاركه‌وتنی

گیرانی بۆری سوته‌مه‌نی كه‌ئه‌مه‌ش رێگره‌ له‌له‌كاركه‌وتنی سوته‌مه‌نی مه‌كینه‌كه‌.

گیران و تێكچونی فلته‌ری به‌نزین به‌ھۆی كۆبونه‌وه‌ی پیسی و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ھۆی نه‌گه‌یشتنی سوته‌مه‌نی بۆ مه‌كینه‌كه‌.

بونی ماده‌ی تر كه‌توانای سوتانی نیه‌ وه‌ك ئاو، كه‌تێكه‌ڵبوونی ئاو و سوته‌مه‌نی رێگره‌ له‌كاركردنی مه‌كینه‌كه‌.

كاتێ گرفتێك له‌سستمی ده‌رزی لێدانی ناوه‌كی دروست ده‌بێ له‌مه‌كینه‌ یان گیرانی ته‌واو دروست ده‌بێت.

2-گرفتی كاره‌با رێگری مه‌كینه‌كه‌ ده‌كات له‌كاركردن :

ئه‌گه‌ر باترییه‌كه‌ لاواز بوو یان ته‌مه‌نی ته‌واوبوبێت.

گرفتی تێكچونی كێبڵه‌كانی باترییه‌كه‌، یان دزه‌كردنی ماده‌كیمیاییه‌كان لێوه‌ی.

تێكچونی پلاكه‌كان یان ئیكسپایه‌ربوونی.

ئه‌گه‌ر گرفتێك ھه‌بێ له‌كۆیلدا.

Traffic Fm

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.