دوای شكسته گه‌وره‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌گه‌ڕی ده‌یه‌مى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ریال مه‌درید له‌یاریگاى كامپ نوو به‌پێنج گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك دووچاری شكست هات ، كارگێری یانه‌ى ریال مه‌درید جولین لۆپیتیگێی له مه‌شقی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه و سانتیاگۆ سۆلاری به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ست نیشانكرا
یانەی ڕیال مەدرید لە راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند لۆپیتیگی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانە دورخراوەتەوە و بە شێوەیەکی کاتی سانتیاگۆ سۆلاری یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدریددەکرێتە راهێنەر
ڕاشیدهگهیهنن ئێمە دەمانویست لەگەڵ لۆپیتیگی دەستکەوت و نازناوەکان بەدەست بهێنین لەبەرئەوەی یانەکەمان خاوەنی باشترین یاریزانەکانی جیهان بووە بەلام بە پێچەوانەوە ئەنجامەکانی ئەو ڕاهێنەرە دڵخۆشکەر نەبوون.
ریال مه‌درید راشیدهگهێنێت سوپاسی جولێن لۆپیتیگى و دەستەکەی کردون و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاری داهاتویاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.