وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (( پەنتاگۆن )) هەوڵی بڵاوەپێكردنی 5000 سەرباز دەدات لە سەر سنووری لە گەڵ مەكسیك وەك هەوڵێك بۆ نەهێشتن و رێگە گرتن لەو كاروانە كۆچبەرانەی ئەمریكای ناوەراست ، كە بە شێوەیەكی ناشەرعی هەوڵی هاتنە ناوەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەدەن .
جەنەراڵ تیرانس ئۆشۆگنیسی فەرماندەی باكووری سوپای ئەمریكا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند كە لە كۆتایی ئەو هەفتەیە زیاتر لە 5200 سەرباز رەوانەی سنووری باشووری رۆژئاوا دەكەین ، ئەو هێزەش جەخت لە پاراستنی سنوورەكان دەكەنەوە . بەپێی گوتەی نەتەوە یەكگرتوەكان نزیكەی 7000 كەس چوونەتە ناو كاروانی كۆچبەران .
لە چەند هەفتەی رابردووشدا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە پێویستە سەربازی زیاتر رەوانەی سنوور بكەین . هەروەها لە هەژماری تایبەتی خۆیدا سەبارەت بە كاروانی كۆچبەران نووسیویەتی : تكا دەكەم بگەڕێنەوە , رێگە نادەین بێنە ناو ئەمریكا تەنها بە شێوەیەكی یاسایی نەبێت ، ئەوە جەنگە دژی وڵاتی ئێمە و سوپاس چاوەڕوانتانە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.