وه‌ك ئاشكرایه زۆرێك له ئێمه 1 تا 2 گۆشتی زیاده به پێستی شوێنێك له جه‌سته‌مانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌نگیان په‌مه‌یی یان قاوه‌ییه و بووه‌ته هۆكاری بێزاریمان و به‌هه‌ر چه‌شنێك بێت هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌ده‌ین.
كه ئه‌مه‌ش پزیشكه‌كان زۆر به ئاسانی به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووك چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و ئه‌و گۆشته زیاده له ڕووی پێسته‌كه لێده‌كه‌نه‌وه، به ڵام ئه‌گه‌ر ویستت له ماڵه‌وه و به بێ به‌كارهێنانی نه‌شته‌رگه‌ری و به به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری سروشتی ئه‌و گۆشته زیاده لێبكه‌یته‌وه پێویستت به به‌كارهێنانی گیراوه‌ی سروشتییه و به‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌توانی له‌ناوی به‌ریت:
- گیراوه‌ی ئه‌ناناس: بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ڕۆژی دوو جار گیراوه‌ی ئه‌ناناس بده له‌و شوێنه‌ی كه گۆشته زیاده‌كه‌ی پێوه‌یه، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش گۆشته زیاده‌كه نامێنێت.
- ئاوی لیمۆ: پارچه‌یه‌ك لۆكه بكه‌ره ناو ئاوی لیمۆكه‌وه تا جوان لۆكه‌كه ئاوی لیمۆكه هه‌ڵده‌مژێت ، پاشان لۆكه‌كه بخه‌ره سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی گۆشته‌زیاده‌كه‌ی پێوه‌یه و به باندجێك بیبه‌سته، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته هه‌موو ڕۆژێك ئه‌م كرداره دووباره بكه‌ره‌وه ،به هۆیه‌وه گۆشته زیاده‌كه نامێنێت.
- ئاوی پیاز: پیازێك بێنه و ورد وردی بكه و ئاوه‌كه‌ی بگره، پاشان بیده له‌و شوێنه‌ی كه گۆشته زیاده‌كه‌ی پێوه‌یه، هه‌موو ڕۆژێك یه‌ك جار بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ئه‌م كرداره دووباره بكه‌ره‌وه ، به ئه‌نجامدانی زۆر به خێرایی له‌و ماوه‌یه‌دا گۆشته زیاده‌كه دیار نامێنێت.
- ئاوی سیر: سیرێك بێنه و جوان بیهاڕه تاكو تاوه‌كو ئاوێك ده‌رده‌دات، پاشان ئه‌و ئاوه بده له‌و شوێنه‌ی گۆشته زیاده‌كه‌ی پێوه‌یه، لێیگه‌ڕێ با بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر پێوه‌ی بمێنێته‌وه ، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی زۆر كه‌مدا گۆشته زیاده‌كه دیار نامێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.