Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:16

به‌وێنه‌ ... 90 کارتۆنی جگەرى مریشکى ئێرانى لەناو تەنکەرى ڕۆنى ڕەشدا ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا

بەشێوەیەکى شاراوە و نهێنى لەناو تانکەردابارکرابوو
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك  ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەلایەن کارمەندانى باشماخەوە  توانرا بڕێکى زۆرى (جگەرى مریشکى ئێران)ى دەستى بەسەردا بگیرێت، کە بەشێوەیەکى شاراوە و نهێنى لەناو تانکەرێکى  سوتەمەنیدا بارکرابوو  کە پێشتر (نەوتى ڕەش)ى بارکردبوو بۆ ووڵاتى ئێران،لەپاش گەڕانەوەى بۆ هەرێمى کوردستان بە بەتاڵى بڕى (١٨٠٠)کگم کە دەکاتە (٩٠) کارتۆن (جگەرى مریش)، بەشاراوە و نهێنى لەناو تانکەرەکەدا بارکرابوو بەمەبەستى هاوردەکردنى بۆ هەرێمى کوردستان و ساخکردنەوەى لە بازڕدا بە شێوەیەکى نەشیاو وناتەندروست.


ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ،  ئەوەى لێرەدا گرنگ و جێى ئاماژەیە پێویستە هاونیشتمانیان و شۆفێرى بارهەڵگرەکانى کۆمەڵگاى باشماخ و سەرجەم شۆفێرى ئەو تەنکەرانەى هاتووچۆى ووڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەن، پابەندى یاسا و ڕێنامییەکان بن هەوڵى بەقاچاخ هاوردەکردنى کەرەستە و کاڵاى ناتەندروست و نەشیاو نەدەن خۆیانى لێبەدووربگرن، تاکو خۆیان و هاونیشتمانینان لە زەرەر و زیان بپارێزن.   بەپێچەوانەوە هەر کەس و شۆفێرێک پابەند نەبێت و هەوڵى پێشلکردنى یاسابدات خۆى بەرپرسیار دەبێت و ڕووبەڕوى یاسا دەکرێتەوە و سزا دەدرێت.

111

 

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.