Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:23

که‌سێک به‌ به‌خێوکردنی دووپشک داهاتی خۆی دابین ده‌کات

500 دووپشكی هه‌یه‌ كه‌ ترسناكترین ژه‌هریان تێدایه‌
کوردستان TV
100%

كارگه‌یه‌ك له‌ ئه‌سكیشه‌هیر دژه‌ ژه‌هر له‌و دووپشكانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ عه‌لی یڵماز له‌ خوار ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٥٠ مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ ئورفا ده‌ستیكردووه‌ به‌ به‌خێوكردنیان.

عه‌لی یڵمازی ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ له‌ خوار ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی كساسی ناوچه‌ی خه‌لیله‌ له‌ شاری ئورفا به‌ به‌خێوكردنی دووپشكی ره‌ش (Androctonus Crassicauda) سه‌رقاڵه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ له‌ توركیا كارێكی ده‌گمه‌ن و ترسناكه‌.

عه‌لی یڵماز راگه‌یاند، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مۆڵه‌تی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پاركه‌ نیشتمانییه‌كان و پاراستنی ژینگه‌ وه‌رگرتووه‌ بۆ به‌خێوكردنی ١٥٠ دووپشك له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٥٠ مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ خوار ماڵه‌كه‌ی.

عه‌لی یڵماز ئێستا نزیكه‌ی ٥٠٠ دووپشك كه‌ ترسناكترین ژه‌هریان هه‌یه‌ له‌نێو شووشه‌ی تایبه‌تدا به‌خێوده‌كات و ماوه‌ ماوه‌ش به‌ ده‌ست هه‌ڵیان ده‌گرێت و یارییان له‌گه‌ڵ ده‌كات. ئه‌و ماوه‌ ماوه‌ به‌شێكی دیاریكراو له‌ دووپشكه‌كان ره‌وانه‌ی كارگه‌یه‌كی ئه‌نتی سه‌رووم ده‌كات له‌ ئه‌سكیشه‌هیر و له‌وێ ماده‌ی دژه‌ ژه‌هریان لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.

ناوبراو  تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ منداڵییه‌وه‌ گرنگی به‌ دووپشك داوه‌ و گوتی: سه‌ره‌تا ده‌ستمكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی دووپشكه‌كان و دواتر بڕیارم دا ده‌ست بكه‌م به‌ به‌خێوكردنیان و بازرگانیان پێوه‌ بكه‌م .

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.