Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 07:49

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو له‌ مه‌خموور باوک و کورێک بوونه‌ قوربانی

له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆشایی ئه‌منی دروستبوو
کوردستان TV
#7
100%

لەگوندی عەلیاوە سه‌ر به‌  قەزای مەخمور بۆمبێکی چێنراو بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە و بەوهۆیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستداوە و باوکەکەش برینداربوو.

كارزان كاكل په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی راگه‌یاندین ئه‌مشه‌و بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتی به‌ ناوی اسعد حمد  علی دا تەقیوەتەوە ، کورەکەی بەناوی غانم شەهید بووەو اسعدی باوکیشی برینداربووە .

گوندی عالیاوە بە دووری 17 کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای  قەزای مەخموور و ئەم باوک و کوڕەش خەڵکی هەمان گوندن.

دوای كۆنترۆڵكردنی به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئه‌م ناوچه‌یه‌ ره‌وشی ئه‌منی رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌چوو، هاووڵاتیان به‌ كورد و عه‌ره‌ب به‌ ئارامی ژیانیان به‌رێده‌كرد، به‌ڵام خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی دیكه‌ كه‌وته‌ ده‌ست ملیشیا شیعه‌كان شه‌وانه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌وان ده‌رده‌چێت و داعش شه‌وانه‌ جموجۆڵی تیرۆریسی ئه‌نجامدادات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.