Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:40

به‌فرین ره‌شید سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی زیاتری هونه‌ره‌که‌یه‌تی

خاوه‌نی پێشانگایه‌كی تایبه‌ته‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و په‌یكه‌رسازی خه‌ڵكی سلێمانی " به‌فرین ره‌شید " له‌ ئێستادا له‌ شاری له‌نده‌ن به‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانییه‌وه‌ خه‌ریكه‌ و له‌ ژماره‌یه‌ك پێشانگاش به‌شداری كردووه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات ، له‌ شاری له‌نده‌ن سه‌رقاڵی كاركردن و په‌ره‌پێدانی زیاتری هونه‌ره‌كه‌یه‌تی و جیا له‌ كاری په‌یكه‌رسازی له‌ ئێستادا زیاتر سه‌رقاڵی هونه‌ری وێنه‌كێشانه‌ ، وتیشی هونه‌ری په‌یكه‌سازی نه‌ك ته‌نیا حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ به‌لكو هه‌ر به‌ خێزانی بۆ ئه‌و ماوه‌ته‌وه‌ .

به‌فرین وتیشی هیچ كه‌سێك له‌ ده‌وروبه‌ری و له‌ خێزانه‌كه‌شی هاوكارییان نه‌كردووه‌ و ته‌نیا به‌ هه‌ولی خۆیی و خوێندنه‌كه‌ی له‌ بواری وێنه‌كێشان و په‌یكه‌رسازی په‌ره‌ی به‌ هونه‌ره‌كه‌ی داوه‌ .

هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز " به‌فرین  ره‌شید "  خاوه‌نی پێشانگایه‌كی تایبه‌ته‌ و له‌ ساڵی ٢٠١٢ لە لەندەن و بەشداریی پێشانگای ساڵانەی کۆلێژی کردووە و تابلۆی هونەری زۆرە .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.