خانمه گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " مه‌له‌ك رۆژهات " سه‌رقاڵی كاركردن و ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیه‌تی له ژێر ناوی " به‌سه یارێ " .
ئه‌م كلیپه تازه‌ی " مه‌له‌ك " له شاری ئه‌سته‌نبۆل له ولاتی توركیا كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامدراوه و تێكستی گۆرانییه‌كه‌ش له لایه‌ن " سه‌یدا پارسینگ " نووسراوه و " نۆرۆ ئۆكسۆی " كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه كردووه .
جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانییه تازه‌یه ، ئه‌م گۆرانیبێژه بریاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نوێترین ئه‌لبومی گۆرانی خۆی له ژێر ناوی " چیرۆكا من " بڵاوبكاته‌وه كه له وڵاتی توركیا كاری میوزیكی بۆ سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كان ئه‌نجامداوه .
مه‌له‌ك رۆژهات خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و له هه‌ریه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و باكوری كوردستان ناوبانگێكی زۆری هه‌یه ، خاوه‌نی ژماره‌یك له ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.