گۆرانیبێژی به ئهزمونی نێو گۆڕەپانی گۆرانیی کوردی " سابیر كوردستانی " له ژێر ناوی " لاوه " سهرقاڵی ئامادهكردن وبڵاوكردنهوهی گۆرانییهكی تازهیه .
كوردستانی ئاماژه بهوه دهكات كه گۆرانی " لاوه " له تێكستی مامۆستا " رازی " ه و خۆیشی ئاوازی بۆ گۆرانییهكه داناوه ، وتیشی ههولیداوه له روی میوزیكهوه گۆرانكارییهك ئهنجامبدات وکارێکی تازە و مۆدێڕنانە پێشکەش بکات ، چونكه ئێستا جۆر و فۆرمی گۆرانی تاڕادەیەک گۆڕاوە .
سابیر كوردستانی ئاشكرایدهكات چەند بەرهەمێكی دیكەی لەبەردەستدایە ئەگەر سپۆنسەر هەبێت دەتوانێت تۆماریان بكات، جگە لەوەش لە بەرنامەیدایە ئەو بەرهەمانەی پێشتری كە بەكوالێتی باش تۆمار نەكراون، دهیهوێت بە كوالێتییەكی باشتر تۆماریان بكاتهوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.