ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزی ئاسمانیی و ده‌ریایی و وشكانیی وڵاتانی چوار میرنشینی كه‌نداو وێڕای ئورده‌ن و میسر مانۆڕێكی سه‌ربازیی له خاكی میسردا ده‌ستپێده‌كه‌ن كه دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت. هه‌ڵه‌به‌ت بڕیاره سه‌ربازانی مه‌غریب و لوبنانیش وه‌ك چاو‌دێر ئاماده‌ی مانۆڕه‌كه بن.
ئه‌م وڵاتانه كه ئه‌مریكا پێشنیاری پێكردوون تا هاوپه‌مانێتییه‌كی ستراتیژیی له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا پێك بهێنن، له ئه‌گه‌ری هاتنه كایه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا ناوی ناتۆی عه‌ره‌بییان له‌سه‌ر داده‌نرێت.
ئاژانسی ئاسۆشێیتد پرێس هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌م چه‌ند وڵاته عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ك نیشانه‌یه‌ك له به‌ده‌نگه‌وه هاتنی ئه‌وان بۆ پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به درووستكردنی ناتۆی عه‌ره‌بیی خه‌مڵاند.
به‌یاننامه‌ی سوپای میسر له ورده‌كاریی ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازییه‌دا كه ناوی لێناوه " قه‌ڵغانی عه‌ره‌بیی "، ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه كه سعوودییه و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیی و كوێت و به‌حره‌ین شانبه‌شانی ئورده‌ن و میسر هاوبه‌شی ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازییه‌ن.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مانۆڕه دوای نزیكه‌ی مانگێك به‌ر له دیداری مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوتاكانی خۆی له شه‌ش وڵاتی كه‌نداو و میسر و ئورده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.