Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 06:18

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: 486 ملیۆن که‌س له‌ کیشوه‌ری ئاسیا له‌گه‌ڵ برسیه‌تیی ده‌سته‌ویه‌خه‌ن

به‌ڕای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تا ساڵی 2030 برسیه‌تی له‌ ئاستی جیهاندا ریشه‌كێش ده‌كرێت
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
کوردستان TV
100%

ئۆفیسی تایله‌ندی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه‌ برسیه‌تیی و به‌دخۆراكیی له‌ كیشوه‌ری ئاسیادا به‌رۆكی ملیۆنان كه‌سی گرتووه‌ كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 486 ملیۆن كه‌سه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن منداڵ و كه‌سی پێگه‌یشتوو له‌ شاره‌ ئاسیاییه‌كانی روو له‌ گه‌شه‌ی ئه‌م كیشوه‌ره‌دا ده‌سته‌ویه‌خه‌ی برسیه‌تیی و به‌دخۆراكین، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ڕای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تا ساڵی 2030 برسیه‌تی له‌ ئاستی جیهاندا ریشه‌كێش ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوچه‌یی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ (FAO) و سندوقی منداڵان  (یونیسێف) و پڕۆگرامی جیهانیی خۆراك (WFP) و رێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانیی (WHO) له‌م راپۆرته‌دا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌: پڕۆگرامه‌كانی ریشه‌كێش كردنی هه‌ژاریی له‌ ناوچه‌ شارنشینه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیادا گه‌شه‌ی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیتووه‌ و ئه‌م پڕۆگرامانه‌ هاوئاهه‌نگ نییه‌ له‌گه‌ڵ خێرایی كۆچی گوندنشینان بۆ شاره‌كان.

جیا له‌وه‌ قه‌ڵه‌ویی یه‌كێكی دیكه‌ له‌و دیارده‌ خراپانه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئاسیا به‌ هۆی زۆر به‌كارهێنانی شه‌كر و خوێ و خواردنه‌ خێراكان تووشی بوون و له‌ناو ئه‌م وڵاتانه‌شدا ده‌توانین ئاماژه‌ بكه‌ین به‌ مالیزیا و تایله‌ند.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ برسیه‌تیی مه‌زنترین مه‌ترسییه‌ بۆسه‌ر ته‌ندرووستیی مرۆڤه‌كان  و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی قوربانییانی ده‌ستی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك ئایدز و مه‌لاریا و سیل.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.