Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:17

میدیا گۆرانی بۆ پێشمه‌رگه‌ ده‌لێت

خاوه‌نی 4 كلیپه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان " میدیا حه‌سۆ " خاوه‌نی ژماره‌یك ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكراوه‌یه‌ و دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری بریتیه‌ له‌ كلیپێك له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كلیپه‌ تازه‌كه‌ی  له‌ ژێر ناوی " زێره‌ڤان له‌شكه‌رێ رۆژ " بۆ پێشمه‌رگه‌ ی گوتووه‌ كه‌ تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن " بورهان زێباری " ئاماده‌كراوه‌ و له‌ ستۆدیۆی " محه‌مه‌د زه‌كی " له‌ شاری دهۆك دروستكراوه‌ ، هونه‌رمه‌ند كامه‌ران بێتاسی كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌ و له‌ ناو له‌شكری رۆژ كاری وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ .

میدیا ئاشكرایده‌كات كه‌ زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان گوتووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌ره‌خساوه‌ له‌ رۆژئاوا ، وتیشی تا ئێستا هیچ سیدییه‌كی نییه‌ به‌لام خاوه‌نی 4 كلیپه‌ ، یه‌ك له‌ كلیپه‌كان له‌سه‌ر ده‌رباره‌ی كچی پێشمه‌رگه‌یه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستییه‌ و یه‌كێكیش له‌سه‌ر ده‌وله‌تی كوردستانه‌ و كۆتا به‌رهه‌میشی ئه‌وه‌ی ئێستایه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.