سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 4ی تشرینی دووەمی 2018، بنكەكانی دەنگدان كرانەوە و تا كاتژمێر 6ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كالێدۆنیای نوێ بەردەوام دەبێت.
ماوەی چەندین ساڵە دوورگەكانی كالێدۆنیای نوێ لەژێر دەسەڵاتی كۆماری فەرەنسادان، ھەرچەندە حكوومەتی فەرەنسا ساڵانە یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەداتە كالێدۆنیای نوێ كە ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی 270 ھەزار كەسە، بەڵام خەڵكی دەڵێن: سەربەخۆیی مافێكی سروشتی خۆمانە.
ئەم دورگەیە دەكەوێتە باشووری زەریای هێمن بەشێكە لە وڵاتی فەرەنسا، ئەمڕۆش بنكەكانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا كرایەوە، بۆ ئەوەی بڕیاری خۆیان بۆ سەربەخۆبوون بدەن.
174000كەس لە ریفراندۆمەكەدا بەشداری دەكەن بە وەڵامی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی یاخود نەخێر پرسەكە یەكلایی دەكەنەوە
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.