بۆ دروستكردنی ئامێری ڕۆبۆت ، گرووپی " ئەی بی بی " له وڵاتی چین كارگه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنێت كه 150 ملیۆن دۆلار تێچووه‌كه‌ی ده‌بێت .
ئۆڵریچ سپیسۆڤەر سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە ئاشكرایده‌كات ، شەنگەهای بۆتە ناوەندێكی زیندوی بەڕێوبەرایەتی تەكەنەلۆجیای پێشكەوتوو بۆ گرووپی (ئەی بی بی) و جیهان ، كارگه‌كه‌ش هه‌ر له‌م شاره دروستده‌كرێت .
سپیسۆڤەر وتیشی ولاتی چین گه‌وره كریاری ئه‌م ئامیچرانه بووه كه له ساڵی 2017 له‌سه‌ر ئاستی جیهان فرۆشراون كه ژماره‌یان 138 ئامێر بووه ، وتیشی : كارگە نوێكەی لەسەر ڕووبەری (23) كیلۆمەتر دووجا دادەمەزرێت، پرۆگرامی پێشكەوتوو بەكاردێنێت، ڕێگە بە مرۆڤ و ئامێرە ڕۆبۆتەكان دەدات پیێكەوە ڕۆژانە كار بكەن و ئەركی دروستكردنی پارچەی وورد جێبەجێكەن بۆ دروستكردنی ئامێری ڕۆبۆت.
ئامێره‌كانی (ئەی بی بی) ئەركی جۆراوجۆری هەیە ، وه‌ك دروستكردنی ئۆتۆمۆبێل و كۆكردنەوەی ئامێری ئەلیكترۆنی بۆ دروستكردنی ڕۆبۆت بۆ ژمارەیەك لە پیشەسازییەكان لە كۆمپانیاكەی شەنگەهای .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.