Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:32

کوردستان فۆتۆ پێشانگایه‌ک له‌ ئه‌مریکا ده‌کاته‌وه‌

دووه‌مین پێشانگایه‌تی
کوردستان TV
100%


رۆژی هه‌ینی رابردوو رێكه‌وتی 2/11/2018 رێكخراوی كوردستان فۆتۆ بە هاوکاری ستۆدیۆ پاوس له‌ وڵاتی ئه‌مریكا پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی كرده‌وه‌ .

پێشانگاكه‌ كاتژمێر 7ی ئێواره‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش بوو له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق لە رێی نوێنەری رێكخراوی كوردستان فۆتۆ هاوڕێ (محەمەد مەجید) ڕێكخرابوو .

سەرۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ " شێرزاد ڕەسوڵ فەقێ " ئاشكرایده‌كات ، بەكردوكۆش ڕۆحی لە خۆبردەیی ئەندامانی ڕێكخراوەكەمان (كوردستان فۆتۆ )فۆتۆستانێك بەڕووی دنیادا واڵا ده‌كات ، وتیشی ئومێدەکانی دوای جەنگ و کەلتووری پێکڤەژیان و ئاشتی و تەبایی، لە ئاسۆی پەروەردەوە سەر دەردەهێنن و لە بۆتەی وێنە ڕەنگاڵەییەکاندا دەبنە هۆی کەمەندکێشکردنی سەرنجی سەردانی كەران .

جێی باسه‌ ئه‌وه‌ جاری دووه‌مه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ پێشانگای تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكاته‌وه‌ ، رێكخراوی كوردستان فۆتۆ له‌ ساڵی2017 پێشانگەیەكی كولتووری لە بەریتانیا كردەوە .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.