Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:21

مێژووی دروستکردنی مۆبایل

مارتن کۆپەر یەکەم کەس بوو مۆبایلی بێتەلی داھێنا
کوردستان TV
100%

یەکێک لەو ئامێرانەی کە ڕۆژانە زۆرترین کات بەکاری دەھێنین و یەکێکە لەو داھێنانەی کە سودێکی زۆری بە مرۆڤایەتی کردوە بەجۆرێک وەک و پێویستی ژیانی لێ ھاتوە بریتیە لە مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن جا چ مۆبایلە ھۆشمەندەکان بن یاخود ئەو مۆبایلانەی کە کۆنن و مۆبایلی ھۆشمەند نین .

مۆبایل بە گشتی  یەکێکە لە ئامێرە گەرۆکەکانی پەیوەندی کردن کە پشت بە بەپەیوەندی کردنی بێتەل دەبەستێت لە ڕێگەی تاوەرەکانی پەخش لە چوارچێوەیەکی دیاری کراو .
سەرەتا ئەم ئامێرە تەنھا بۆ پەیوەندی کردن بەکار دەھات بەجۆرێک بەکارھێنەر تەنھا دەیتوانی پەیوەندی تەلەفۆنی پێ ئەنجام بدات و دوای بەرەو پێش چوونی توانرا لە ڕیگایەوە نامەی ئاسای ئاڵو گۆڕ پێ بکرێت .

 دوای شۆرشی بەرەو پێش چوونی ئامێرە ھۆشمەندەکان بەرە بەرە ئەو ئامێرە بەرەو زیرەکی زیارتر چوون بە شێوەیەک وای لێھات چەند ئامێرێکی گەورە و زەبەلاحی لە ناو یەک ئامێری ھۆشمەندی بچووک کۆ کردوە وەک کۆمپیوتەر و ئامێری پەیوەندی بێتەل و حاسیبە و چەندین ئامێری تر کە لە پێشوو دا قەبارەی ھەریەک لەو ئامێرانە زۆر گەورەبوون .

مێژووی سەر ھەڵدانی ئامێری مۆبایل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٧کە کۆمپانیای  لۆستی تەکنۆلۆژی دەستی کرد بە تاقی کردنەوە بەڵام ئەو کۆمپانیایە نەی توانی ببێتە خاوەنی بەرھەم ھێنانی یەکەم مۆبایل .

مارتن کۆپەری ئەمریکی  کە توێژەر بوو لە کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ پەیوەندییەکان لە شیکاگۆ، توانی ئەو داھێنانە بکات و لە  ٤/٣/ ١٩٧٣ یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدا بەمەش ببێتە یەکەم کەس کە مۆبایلی بێتەلی داھێنا .
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.