Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:32

ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا

كەشتی فڕۆكەهەڵگرەكانتان دەكەونە ناو نیشانەی مووشەكەكانمان
کوردستان TV
#11
100%

جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریكا و دەڵێت: كەشتی فڕۆكەهەڵگرەكانتان دەكەونە ناو نیشانەی مووشەكەكانمان و جەختیشدەكاتەوە، كە ئەمریكا ناتوانێت هەژمووی وەك ڕابردوو بەسەر كەنداودا بسەپێنێت.

عەمید حسین سەلامی، جێگری فەرماندەی پاسەوانی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تەلەفزیۆنی (ایران الیوم) ڕایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك ئەمریكا ناتوانێت جەنگ دژی ئێران هەڵبگیرسێنێت ئەوەش بەهۆی ئەو توانا سەربازیەی هەمانە، كە دەتوانین هەڕەشە لە بەرژەوەندیە سەرەكیە سەربازیەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكەین.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: کاتێک ترەمپ گوتى  ئێران دەتوانێت لە (12) خولەکدا ناوچەکە داگیر بکات، پێمان راگەیاند کە ئێمە نامانەوێت ناوچەکە داگیر بکەین، بەڵام دەتوانین لەکەمتر لەو ماوەیەدا کۆتایى بە هەژمونى ئەمەریکا لە ناوچەکە بهێنین.

لەبارەى بوونى کەشتى فڕۆکە هەڵگرى ئەمەریکا لە کەنداو، سەلامى وتویەتى؛ چیتر ئەمەریکا ناتوانێت وەک رابردوو هەژموونى هەبێت بەسەر ناوچەى کەنداودا، کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکەیان لە بەردەم موشەکەکانماندایە، بۆیە شەڕ نایەتە ئاراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.