Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:29

دوو ته‌قینه‌وه‌ لە رەققە روویدا

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆگرت
کوردستان TV
#12
100%

دوو تەقینەوە لە شاری رەققەی سووریا روویاندا، بەهۆیانەوە ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون، کە لەنێو بریندارەکاندا شەڕڤانی هەسەدە هەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی 11 /2018  دوو تەقینەوە لە شاری رەققەی سووریا روویاندا، بەوهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی کوژران و برینداربوون، کە لەنێو بریندارەکاندا شەڕڤانی هەسەدە هەن.

بەپێی زانیارییەکان  لە شەقامی باسل ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە جۆری سۆزۆکی تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە کەسێکی مەدەنی گیانیلەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوون، کە لەنێویاندا سێ شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)هەن.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆش ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی نوور لە شاری رەققە تەقییەوە، کە بەهۆی ئەو تەقینەوەیەش ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.

لە پاش تەقینەوەکان رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هەردوو تەقینەوەکەی رەققەی سوریای لە ئەستۆگرت.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.